هەواڵ, کەڤنار ناسین

ئایا دی ئێن ئەی هاوسەرەکەی لیزا، مۆنالیزای راستیمان بۆ دەردەخات؟

سکلێتی مۆنالیزا
سکلێتی مۆنالیزا
مۆنالیزا، لێئۆناردۆ دۆ ڤینچی، ١٥١٣-١٥١٧
مۆنالیزا، لێئۆناردۆ دۆ ڤینچی، ١٥١٣-١٥١٧

فلۆرەنس، ئیتالیا- کەونارناسان  چەند سکلێتێکیان دۆزیوەتەوە کە لەوانەیە تایبەت بێت بە  گاراردینی و دوو کۆڕەکەی مۆنالیزا، مۆدێلی بە ناوبانگی لێئۆناردۆ دۆ ڤینچی. کارناسان دەیانەوێت لە ڕێگای دی ئێن ئەی ئەم سکلێتانە سکلێتی مۆنالیزا کە ساڵی رابردوو لە پەرستگایەک دۆزراوەتەوە کە دەوترێت لیزا لەوێدا نێژراوە، بەراورد بکەن بۆ دڵنیا بوون لەوەی کە ئەم سکلێتانە تایبەتن بەم بنەماڵە. ئەگەر سەرکەوتوو بن ئەوا روومەتی مۆنالیزا درووست دەکەنەوە بۆ ئەوەی بزانن نهێنی ئەم زەردەخەنە سێحرئاویە لە چیدایە.

لیزا دراوسێی لێئۆناردۆ داڤینچی شێوەکاری بە ناوبانگی سەدەی شازدەهەمی ئیتالیا بووە. کاتێک کە داڤینچی تابلۆی مۆنالیزای بەرهەم هێناوە، لیزا بۆ دووهەم جار زگپڕ بووە. ئەو بزەیەی لە سەر لێوەکانی لیزایە ساڵانێکی زۆرە بوەتوە پرسیارێکی گەورە لە مێشکی هونەرمەندان و لێکۆلەران بۆ ئەوەی لە نهێنی ئەم زەردەخەنە ئەفسسوناویە تێبگەن. شوێنەوارناسانیش بە نۆبەی خۆیان بەردەوامن بۆ ئەوەی بە لێکۆڵینەوە لە سەرئەو سکلێتەی لەوانەیە هی لیزا بێت وڵامی ئەم پرسیارە بدۆزنەوە.

سەرچاوە: http://archaeology.org/news/1184-130809-italy-florence-dna-mona-lisa

ڤیدیۆ: http://www.usatoday.com/story/news/usanow/2013/08/09/mona-lisa-dna-test-florence-excavation/2635177/