نۆڤۆسیبریسک، رووسیا- ماوەیەک پێش ئێستا تەرمی میرخاتوونێ ئوکوک[1] دۆزرایەوە کە تایبەت بوو بە ٢٥٠٠ ساڵ لەمەو بەر. ئەم تەرمە کە ناوییان ناوە ژنی پازیریک[2] مۆمیایی کراوە و لە ئالتیا بە خاک سپێردراوە. پشکنینەکانی MRI دەریان خستوە کە ئەم خاتوونە لە ژیانیدا نەخۆشینی سەرەتانی مەمکی هەبووە. ئاندرێ لێتاگین لە ئاکادێمیای زانستی پزیشکی بە سیبریان تایمزی[3] وتوە کە لە مەمکی راستی ئەم تەرمەدا تۆمۆرێکیان بینیوە کە هەبوونی ئەم نەخۆشینە دەردەخات. لیتاگێن و هاوکارەکەی ئاندرێ ساڤێلۆڤ پێیان وایە کە هۆکاری مردنی ئەم میرخاتوونە داکەوتن لە سەر ئەسپ بووە لە کاتی پشووی کۆتایی حەوتەی لە هەوارگە زستانیەکەیدا.
[1] – ‘Princess Ukok
[2] – Pazyryk woman
سەرچاوە: http://www.archaeology.org/news/2628-141016-ukok-princess-cancer