Uncategorized, هەواڵ, کەڤنار ناسین

لە فلۆریدا کاسە سەری مرۆڤێکی پێش مێژوو دۆزرایەوە

 پەنگاوی ڤیندۆڤێر
پەنگاوی ڤیندۆڤێرلە فلۆریدای ئەمریکایە

تیتوسڤیل، فلۆریدا- پەنگاوێک لە رۆژهەڵاتی فلۆریدا، ماوەی ٨٠٠٠هەزار ساڵە کاسە سەری مرۆڤێکی لە خۆیدا شاردوەتەوە. ئەم ئاسەوارە کۆنە لە لایەن شوێنەوارناسێک کە پسپۆڕە لە  پاراستنی شوێنەوار و ئاسەوارە  کۆنەکان، بە بەهای ٩،٠٠٠دۆلار کڕیاوە بە مەبەستی پاراستنی تا ئەو کاتەی کە شوێنێکی تایبەت بۆ چاودێری دابین بکرێت.

لە ساڵی ١٩٨٢، بە هۆی بینا کردنی بینایەکی نوێوە لە نزیکەی پەنگاوی ویندۆڤێر (Windover) نزیکەی ١٥٠ ئێسقان و لاشەی نێژراوە کەوتە بەر پەلاماری بولدەزێرەو کە ٩٠ دانەیان کاسە سەر بوون.

لە ساڵی ١٩٨٠، ڤەکۆڵەران ئاسەواری کوڕێکی تەمەن ١٥ساڵانیان دۆزیەوە کە نەخۆشینێکی زگماکی هەبووە بە ناوی سپینا بیفیدا (Spina bifida)،  واتە ئەو کەسانەی کە بڕبڕەی پشتیان دەرپەڕیوە و لە شوێنی تایبەتی خۆیدا جێگیر نەبووە. زۆربەی ئەو مناداڵانەی ئەم کێشەیان هەیە تووشی دواکەوتنی مێشکن و بە گشتی ئیفلیجن.

ویندۆڤێر سایتێکی گرنگە و کاربەدەستانی ناوچەکە گرنگیەکی تایبەتیان تەرخان کردوە بۆ پاراستنی ئەم ناوچەوە.

Windover44

سەرچاوە:http://archaeology.org/news/1671-windover-pond-titusville-florida-burials