فریدا کالۆ, سووریالیزم

فریدا کالۆ: “هیوادارم بە شادی بمرم….هیوادارم هەرگیز نەگەڕیمەوە…

نووسینی: نارین

فریدا کالۆ لە ٦ی ژوولای ساڵی ١٩٠٧ی زاینی لە مێکسیک و لە نێو بنەماڵەیەکی جوولەکە لە دایک بووە. باوکی فریدا شێوەکار و وێنەگرێکی رۆمانی-ئاڵمانی بوو. فریدا لە تەمەنی شەس ساڵیدا تۆۆشی شەپڵەی منداڵان بوو و ئەوەش بووە ‌هۆی ئەوە کە پای راستی لاوازتر لە پای چەپی بێت. فریدا بۆ ئەوەی ئەم دەردە بشارێتەوە بەردەوام تەنوورەی درێژی لە بەر دەکرد کە لە جلێکی نەریتی مێکسیکیش بوو

زۆربەی تابلۆکانی فریدا کالۆ باسی ئێش و ئازار و ژیانی پڕ لە توندوتیژی ژنان دەکات. فریدا پێش ئەوەی شێوەکاری دەست پێبکات، قوتابی بەشی پزیشکی بوو. بەڵام لە ساڵی ١٩٥٢ بە هۆی رووداوی پاسەوە بە سەختی بریندار بوو ماوەیەکی زۆر خانەنشین بوو بۆیە نەیتوانی خوێندنەکەی درێژە پێبدات. لەم رووداوە تاڵەدا زۆربەی ماسوولکەکانی مل و کەمەر و پشتی فریدا تووشی شکان ببوون، هەروەها بە هۆی ئەوەی ئاسنێک ئازاری گەیاندبوو بە رەحەمی، تا کۆتایی ژیان لە وەدونیا هێنانی منداڵ بێبەش بوو. پاش ئەوەی ئەم رووداوە فریدای خانەنشین کرد، باوک و دایکی بۆ ئەوەی کچەکەیان لە تەنیایی دەربێنن بە قەڵەم و رەنگەوە بە هانایەوە چون. لێرەدا بوو کە فریدا دەستی بە شێوەکاری کرد

 درێژەی ئەم بابەتە