هەواڵ, کەڤنار ناسین

میرخاتوونی ئوکوک سەرەتانی مەمکی هەبووە

نۆڤۆسیبریسک، رووسیا- ماوەیەک پێش ئێستا تەرمی میرخاتوونێ ئوکوک[1] دۆزرایەوە کە تایبەت بوو بە ٢٥٠٠ ساڵ لەمەو بەر. ئەم تەرمە کە ناوییان ناوە ژنی پازیریک[2] مۆمیایی کراوە و لە ئالتیا بە خاک سپێردراوە. پشکنینەکانی MRI دەریان خستوە کە ئەم خاتوونە لە ژیانیدا نەخۆشینی سەرەتانی مەمکی هەبووە. ئاندرێ لێتاگین لە ئاکادێمیای زانستی پزیشکی بە سیبریان تایمزی[3] وتوە… Continue reading میرخاتوونی ئوکوک سەرەتانی مەمکی هەبووە

Uncategorized, هەواڵ, کەڤنار ناسین

لە فلۆریدا کاسە سەری مرۆڤێکی پێش مێژوو دۆزرایەوە

پەنگاوی ڤیندۆڤێرلە فلۆریدای ئەمریکایە تیتوسڤیل، فلۆریدا- پەنگاوێک لە رۆژهەڵاتی فلۆریدا، ماوەی ٨٠٠٠هەزار ساڵە کاسە سەری مرۆڤێکی لە خۆیدا شاردوەتەوە. ئەم ئاسەوارە کۆنە لە لایەن شوێنەوارناسێک کە پسپۆڕە لە  پاراستنی شوێنەوار و ئاسەوارە  کۆنەکان، بە بەهای ٩،٠٠٠دۆلار کڕیاوە بە مەبەستی پاراستنی تا ئەو کاتەی کە شوێنێکی تایبەت بۆ چاودێری دابین بکرێت. لە ساڵی ١٩٨٢، بە هۆی… Continue reading لە فلۆریدا کاسە سەری مرۆڤێکی پێش مێژوو دۆزرایەوە

هەواڵ, کەڤنار ناسین

دۆزینەوەی کاسە سەرێکی یەک ملیۆن وهەشتسەد هەزار ساڵە لە جۆرجیا

شوێنەوارناسان دەڵێن تەمەنی ئەم کاسە سەرە یەک ملیۆن و هەشتسەد هەزار ساڵە شوێنەوارناسان بەم دوائیانە کاسەسەرێکی تایبەتیان لە وڵاتی جۆرجیا پەیدا کردوە کە دەڵێن مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١ملیۆن و ٨٠٠هەزار ساڵ لەمەو بەر. ئەم کاسەسەرە دەتوانێت زانیاری نوێ سەبارەت بە کۆچی یەکەم مرۆڤەکان لە ئافریقاوە بخاتە بەر دەست شوێنەوارناسان و مێژوو نووسان. تا پێش ئەم… Continue reading دۆزینەوەی کاسە سەرێکی یەک ملیۆن وهەشتسەد هەزار ساڵە لە جۆرجیا

هەواڵ, کەڤنار ناسین

ئایا دی ئێن ئەی هاوسەرەکەی لیزا، مۆنالیزای راستیمان بۆ دەردەخات؟

فلۆرەنس، ئیتالیا- کەونارناسان  چەند سکلێتێکیان دۆزیوەتەوە کە لەوانەیە تایبەت بێت بە  گاراردینی و دوو کۆڕەکەی مۆنالیزا، مۆدێلی بە ناوبانگی لێئۆناردۆ دۆ ڤینچی. کارناسان دەیانەوێت لە ڕێگای دی ئێن ئەی ئەم سکلێتانە سکلێتی مۆنالیزا کە ساڵی رابردوو لە پەرستگایەک دۆزراوەتەوە کە دەوترێت لیزا لەوێدا نێژراوە، بەراورد بکەن بۆ دڵنیا بوون لەوەی کە ئەم سکلێتانە تایبەتن بەم… Continue reading ئایا دی ئێن ئەی هاوسەرەکەی لیزا، مۆنالیزای راستیمان بۆ دەردەخات؟

هەواڵ, کەڤنار ناسین

دۆزینەوەی کاپۆڵی مرۆڤێکی سەربڕاو لە مێکزیکۆسیتی

کەونارناسان کاپۆڵی مرۆڤێکیان لە سەر دەفرێک لە سایتی Tlatelolco، لە پایتەختی مێکزیک دۆزیوەتەوە کە بە پێێ وتەی ڕێخراوەی خەڵک ناسی نەتەوەیی و ئەنستیتۆی مێژوو، کۆنەییەکەی دەگەڕێننەوە بۆ ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر. [1]INAH  دەڵێت ئەم دۆزراوەیە لە کەنار پەرستگەیەک لە سایتێکی پێش-کلۆمبیایی دۆزراوەتەوە کە سەرەتا پاسەوانی پەرستگەکە پێێ زانیوە و هەواڵەکەی بە کارناسان راگەیاندوە. سالڤادۆر گیلیەم، بەرپرسی… Continue reading دۆزینەوەی کاپۆڵی مرۆڤێکی سەربڕاو لە مێکزیکۆسیتی