هەواڵ, کەڤنار ناسین

دۆزینەوەی کاسە سەرێکی یەک ملیۆن وهەشتسەد هەزار ساڵە لە جۆرجیا

شوێنەوارناسان دەڵێن تەمەنی ئەم کاسە سەرە یەک ملیۆن و هەشتسەد هەزار ساڵە
شوێنەوارناسان دەڵێن تەمەنی ئەم کاسە سەرە یەک ملیۆن و هەشتسەد هەزار ساڵە

شوێنەوارناسان بەم دوائیانە کاسەسەرێکی تایبەتیان لە وڵاتی جۆرجیا پەیدا کردوە کە دەڵێن مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١ملیۆن و ٨٠٠هەزار ساڵ لەمەو بەر.

ئەم کاسەسەرە دەتوانێت زانیاری نوێ سەبارەت بە کۆچی یەکەم مرۆڤەکان لە ئافریقاوە بخاتە بەر دەست شوێنەوارناسان و مێژوو نووسان. تا پێش ئەم دۆزینەوە رێکەوتی کۆچی مرۆڤ تا یەک ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دیاری کرابوو، واتە هۆمۆ ئێرێکتووس وەک یەکەم جۆری مرۆڤ ئافریقای بەرەو ئەورووپا بە جێ هێشتوە، بەڵام ئەم دۆزینەوە پرسیاری رێکەوتی کۆچی یەکەم مرۆڤەکانی زیندوو کردوەتەوە. تایبەت مەندی ئەم کاسە سەرە ئەوەیە کە زۆر بە تەواوی ماوەتەوە و تووشی شکان و ورد بوون نەبوە، بۆیە شوێنەوارناسان زۆر خۆشحاڵن و پێێان وایە کە لە رێگەی ئەم کاسە سەرەوە دەتوانن خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ مێژووی مرۆڤ ویەکەم کۆچی لە ئەفریقاوە بەرەوە شوێنە جیاوازەکانی زەوین ئەنجام بدەن.