کرۆنۆلۆژی سەدەی میانە, سەدەی میانە

کرۆنۆلۆژی سەدەی میانەی ئەورووپا- فەرانسە

croisade

کرۆنۆلۆژی سەدەی میانەی ئەورووپا- فەرانسە

سەدەی پێنجەم تا سەدەی دەیەمی زائینی

٤٠٦-سەرەتای هێرشی بەربەرەکان (ئەلمانیەکان، بورگوندیەکان، ڤەندالیەکان و فرانکەکان…) بۆ سەر گول- رۆم (فەرانسەی ئەمڕۆ)

٤٦٧-رووخانی ئیمپراتووریەتی رۆمی رۆژئاوا

٤٨١تا ٥١١- سەلتەنەتی کلۆڤیس، یەکەم پاشای فرانکەکان

٥١١تا٧٥١- سەرهەڵدانی پاشای زەنجیرەی مێرۆڤانژیەکان

٧٥١-دامەزراندنی زەنجیرەی کارۆلانژیەکان لە لایەن پێپین لۆ برێف

٨٠٠-سەڵتەنەتی شارۆلەمان، ئیمپراتووری رۆژئاوا

٨٤٥-سەرەتای هێرشی نۆرماندیەکان (ڤایکینگەکان)

٩٨٧تا ٩٩٦- سەڵتەتەنی هۆگ کاپت، دامەزرێنەری زەنجیرەی کاپتیەکان

سەردەمی رۆمەکان، ناوەڕاستی سەدەی یەزدەهەمی زائینی تا سەدەی دوازدەهەم

١٠٣٠تا١٠٥٠- دەرکەوتنی شێوازی رۆمی لە نژیارڤانی کڵیسەکان و پەرستگەکان (بینا ئائینیەکان)

١٠٩٦- یەکەم شەڕی خاچپەرستی

١١٠٨ تا ١١١٣٧- سەڵتەنەتی لوویسی شەشەم ناسراو بە لوویس قەڵەو

١١٢٠ تا ١١٨٠- سەڵتەنەتی لوویسی حەوتەم ناسراو بە لوویسی گەنج

١١٤٠- دەرکەوتنی شێوازی گۆتیک لە نژیارڤانیدا

سەردەمی کاتێدرالەکان، ناوەڕاستی سەدەی دوازدەهەم تا سێزدەهەم

١١٦٣- سەرەتای بینا کردنی کاتێدرالی نۆتر دام دۆ پاریس بە شێوازی گۆتیک

١١٨٠ تا ١٢٢٣- سەڵتەنەتی فیلیپ ئۆگۆستی دووهەم، بینا کردنی قەسری لووڤر

١١٩٤ تا ١٢٦٠- بینا کردنی کاتێدرالەکانی: شارتر، بوورژ، ئامیەن، رەمس، رووئان و ستراسبوورگ

١٢١٤- شەڕی بووڤین، شەڕی ڤیکتۆر دو فیلیپ ئاگۆست دژی جان پاشای بریتانیا و دژی ئۆتۆنی چوارەم ئیمپراتووری ئەڵمان

١٢٢٦ تا ١٢٧٠- سەڵتەنەتی لوویسی نۆیەم ناسراو بە سەن لوویس

١٢٤٣ ت ١٢٤٨- بینا کردنی سەن شاپێل لە پاریس

١٢٨٥ تا ١٣١٤- سەڵتەنەتی پیلیپ لۆ بێلی چوارەم

١٢٩١- ڕووخانی ئاخرین دژی شەڕەکانی خاچپەرەستی لە ئوورشەلیم

قەیران و ئاوەدان کردنەوە، سەدەی چواردەیەم تا پازدەیەم

١٣٢٨ تا ١٣٥٠- سەڵتەنەتی فیلیپی شەشەم، دامەزرێنەری زەنجیرەی ڤەلوا

١٣٣٧- سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەکانی سەد ساڵە لە فەرانسە تا بریتانیا

١٣٤٨- نەخۆشی تاعوون کە نزیکەی ٢٥ ملیۆن کەسی لە ئەورووپا کوشت

١٣٥٨- شۆڕشی چینی گەورەی گوندیەکان: وەرزێڕەکان، قاتی لێدراوەکان لە بەرانبەر ئەربابانی باکووری فەرانسە، بەڕێوەبردنی شۆڕشەکە ئێتیەن مارسێل بوو لە پاریس کە رۆڵیکی بەرچاوی گێڕا لە چاکسازی سیستەمی باج و خەراج لە کاتی دەسەڵاتی جان لۆ بۆن.

١٣٦٤ تا ١٣٨٠- سەلتەنەتی شارل لۆ ساژی شەشەم کە کۆمەڵێک سەرکەوتنی هەبوو بە سەر بریتانیادا

١٤١٥- سەرکەوتنی بریتانیا بە سەر شۆڤالیکانی فەرانسەدا لە ناوچەی ئەزەنکوورتی باکووری فەرانسە

١٤٢٩- شارلی حەوتەم دەبێتە پاشای فەرانسە بە هۆی ژان دارکەوە

١٤٥٠- بەرهەم هێنانی دەزگای چاپ لە گووتێنبێرگی ئەڵمانیا

١٤٥٣- کۆتای شەڕەکانی سەد ساڵە

١٤٦١ تا ١٤٨٣- سەڵتەنەتی لوویسی یازدەهەم، پەرەپێدەری ناوچەی دەسەڵاتی پاشایەتی فەرانسە

١٤٩٢- دۆزینەوەی ئەمریکا لە لایەن کریستۆف کلۆمبەوە

کۆتایی سەدەی پازدەهەم و دەستپێکی مێژوویەکی نوێ لە ئەورووپا کە بنەرەتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئیتالیا

١٤١٥ تا ١٤٥٧- سەڵتەنەتی فرانسوای یەکەم لە فەرانسە