سەردەمی هاوچەرخ

مێژووی هونەرەی هاوچەرخ، هونەری سەدەی نۆزدەهەم لە نێوان مێژووگەری و مۆدێرنیزمدا، ١٧٨٩-١٨٧٤

کۆنتێکستی مێژووی

لە شۆڕشی فەرانسەوە دەست پێ دەکەین: کۆتایی مۆنارکی، لەگەڵ رووخانی دەسەڵاتی لویس ١٦ـەهەم و هاتنە سەرکاری ناپلیۆن. لەم سەردەمەدا فەرانسە لە رژیمێکی ئەریستۆکراسیەوە بەرەوە رژیمێکی بوورژوازی دەڕوات و پاشایەتی بوناپارت لە ساڵی ١٨٠٤ رادەگەیەندرێت.

لە نێوان ساڵانی ١٨١٥ تا ١٨٣٠ هەندێ گۆڕانکاری و چاکسازی دێتە ئاراوە و مۆنارکی تا ساڵی ١٨٤٨ بەردەوامە، بەڵام فەرانسە رووبەڕووی دووهەمین جمهووریەت دەبێتەوە کە تا ساڵی ١٨٥١ بەردەوامە و دووهەمین پاشا تا ساڵی ١٨٧٠ لە سەر کار دەبێت کە لەم ساڵەدا سێهەمین جمهووریەت دێتە ئاراوە کە تا ساڵی ١٩٤٠ بەردەوامە.

 سەدەی هەژدەهەم سەدەی شۆڕشی پیشەسازیە کە   لە ساڵی ١٧٨٩دێتە ئاراوە: شارسازی (شەمەندەفەڕ)، گۆڕان لە شارەکان، دامەزرانی گاراژەکان و هاتوچۆ لە نێوان شارەکان بە هۆی شارنشینی پەرەی سەندوو.

لە بریتانی دانیشتوانی شارەکان روو لە زیاد بوون دەکەن و گوندنشینەکان کەم دەبنەوە. لەم سەردەمەدا پێوەندیەکی وەها لە نێوان مێژووی سیاسی و فەرهەنگیدا نابینرێت، بەڵام هەردووی ئەم دوو لایەنە بە یەکەوە بەستراوەن. سەدەی نۆزدەهەمی ئۆرووپا بە تەواوی خەریکە بەرەوە بێچمێکی فیزیۆنۆمی سیاسی دەڕوات: ئیمپراتوری نەمسا و رووس دەسەڵاتێکی بە هێزیان هەیە و عوسمانیەکانیش پێگەیەکی بە هێزیان لە ئۆرووپا وەدەست هێناوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت